هەواڵگری فیدراسیۆن: پەنابەرە کوردەکانی میسر بەرەو شوێنێکی نادیار دەگوێزرێنەوە

کوردستان 10/11/2020

Alternate Text

 ناوەندی هەواڵگری فیدراسیۆی عێراق ڕاگەیاندووە، پەنابەرە کوردەکانی میسر بەرەو شوێنێکی نادیار دەگوێزرێنەوە.

ناوەندی هەواڵگری فیدراسیۆی عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدایە  ڕاگەیاندووە،  بە پێ ئەو هەوالانەی لە ژمارەیەك لەپەنابەرە ڕزگاکراوەکانی میسرەوە   پێمانگەیشتووە سەرلەبەیانی ئەمرۆ کاتژمیر ٦ بەیانی ئەو ٥٦ پەنابەرەی ٢١ مانگی ١٠ لەلایەن پۆلیسی ئیشکگری دەریاوانی میسرەوە لەدەریای نێو دەوڵەتی لەمەترسی خنکان رزگاکران بەرەو شۆێنیکی نادیار بەڕێکراون.

ئەوەشیان ڕاگەیاندووە، "ماوەی دوو رۆژە ٢٣ پەنابەریان مانیان لە خواردن گرتووە لەبارودخێکی دەروونی خراپدان".

ئەوەشیان وتووە ، " کاربەدەستانی حکومەتی میسری پیان ڕاگەیاندوین  پەنابەرە کوردەکانی هەرێمی کوردستان دیپۆرتی عێراق دەکەینەوە ئەوانەی هاوڵاتی ئێرانن دیپۆرتی ئیران دەکەینەوە ، ئێمەش لەناڕەزایەتی بەو بریارە مانمان لەخواردن گرتووە.."

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا