کاتێک دوو کەس پەیوەندی خۆشەویستی دروستدەکەن بێگومان چەند کێشەیەک دێتە ڕێگەیان، بۆ زاڵبوون بەسەر کێشەکانیاندا پێویستە زیاتر متمانە بە یەکتر بکەن.
چەند ڕێگەیەک بۆ چارەسەری گرفتەکانی نێوان دوو خۆشەویست.
-گفتوگۆکردن سەرەکیترین بناغەی دروستکردنی پەیوەندی خۆشەویستییە و سەرەتایەکە بۆ دروستبوونی خۆشەویستی، متمانە و ڕێز، زۆر گرنگە لە کاتی بوونی کێشەدا بتوانن گفتوگۆ بکەن و بیروڕای یەکتر بزانن.
-بوونی متمانە زۆر گرنگە لە پەیوەندی خۆشەویستیدا، پێویستە هەموو ڕابردوو لە بیر بکەن و بیر لە داهاتوو بکەنەوە، قبوڵی ڕابردووی یەکتر بکەن و متمانەتان بە داهاتوو هەبێت.
-بڕیار لە سەر ڕابردووی ئەو کەسە مەدە و هەوڵبدە زیاتر کاتی لەگەڵدا بەسەر بەریت تا بە تەواوەتی لێی تێبگەیت، بزانیت ئارەزوو و خولیای چییە.
-خۆشەویستی تەواوی پێبدە و بەردەوام بیرۆکەی نوێ بەکاربهێنن بۆ دڵخۆشکردنی یەکتر.
-کلیلی چارەسەری کێشەکان پێدانی کاتە بە یەکتر تا بیر بکەنەوە و بڕیاری سەرکەوتوو بدەن.