بڕیارە دواینیوەڕۆی ئەمڕۆ تەرمی قادری حاجی عەلی سیاسەتمەداری کورد لە گۆڕستانی ئابڵاخ بەخاکبسپێردرێت.
دواینوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە ١١ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠، تەرمی قادری حاجی عەلی لە نەخۆشخانەوە بەرەو گۆڕستانی ئابڵاخ لە شاری سلێمانی بەڕێدەکرێت و لەوێ بەخاکدەسپێردرێت.
قادری حاجی عەلی، سیاسەتمەداری کورد، بەیانی دوێنێ سێشەممە بەهۆی توشبوونی بە نەخۆشی کۆرۆنا لەتەمەنی ٦٥ ساڵیدا لە نەخۆشخانەیەکی سلێمانی گیانی لەدەستدا.