بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە رووداوی وەرگەڕانی پاسێکی گەشتیاری کە ژمارەیەک گەشتیاری شاری سلێمانی هەڵگرتبوو، لە باکوری کوردستان ٣٢ گەشتیار بریندار بوون.
ئەمڕۆ چوارشەممە ١١ی تشرینی دووەم، پاسێک کە ژمارەیەک گەشتیاری شاری سلێمانی پێبوو لەسەر رێگەی روها-وێرانشاری باکوری کوردستان کۆنتڕۆڵی لەدەستدا و وەرگەڕا.
بەگوێرەی زانیارییەکان، بەهۆی رووداوەکەوە ٣٢ گەشتیار برینداربوون و برینی بەشێکیان سەختە.
لە ئێستادا بریندارەکان بەسەر نەخۆشخانەکانی شاری روها دابەشکراون و چارەسەریان بۆدەکرێت.