لە پەرلەمانی عێراق پرسە بۆ قادری حاجی عەلی دادەنرێت

کوردستان 11/11/2020

Alternate Text

وابڕیارە ئەمڕۆ پەرلەمانی عێراق لە ناو باڵەخانەی پەرلەماندا پرسە بۆ قادری حاجی عەلی دابنێت.

ئەمڕۆ چوارشەممە ١١ی تشرینی دووەم. هۆشیار عەبدوڵا، ئەندامی پەرلەمانی عێراق، لە پەڕەی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک رایگەیاند، پەرلەمانی عێراق بۆ کۆچی دوای قادری حاجی عەلی، پرسە دادەنێت لە ناو باڵەخانەی پەرلەماندا.
بە گوێرەی سەرچاوەکان، لە کاتژمێر 10:30 خولەکی بەیانی تا کاتژمێر 12ی نیوەڕۆ، پرسەی فاتیحە خوێندن دەبێت بۆ قادری حاجی عەلی.

دوێنێ قادری حاجی عەلی، کەسایەتی سیاسی و دیاری کورد دوای ململانێ لەگەڵ ڤایرۆسی کۆرۆنا کۆچی دوایی کرد.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا