ئەمساڵ مۆبایلە تازەکەی کۆمپانیای ئەپڵ گۆڕانکارییەکی دیاری بەخۆیەوە نەبینیوە و هەندێک لە یوتوبەرانی جیهانیش باسیان لەوە کردووە.
کۆمپانیای ئەپڵ لە کۆنفرانسێکدا بە کڕیارانی خۆی راگەیاندبوو، ئایفۆن ١٢ جیاوازیەکی زۆری دەبێت و کوالیتیمان باشترکردووە بەڵام ئەمڕۆ بە فەرمی یوتوبەری بەناوبانگ سوپەر ساف،لە رووی کامێرا تاقیکردنەوەی لە نێوان iphone 12 وnot20 ultra کرد بۆی دەرکەوت لە وێنەی شەودا not20 ultra زۆر باڵا دەسترە لە iphone 12.
لەرووی زومەوە ئەمساڵ ئەپڵ هیچ گۆڕانکارییەکی لەو مۆبایلەدا نەکردووە و هەر وەک ئەوانی ساڵی پێشووە.
بەپێی قسەی هەندێک لە پشکنەرانی ئەو مۆبایلە بێت، کامێرای ئایفۆن ١٢ هیچ جیاوازیەکی نییە لەگەڵ کامێرای ئایفۆن ١١ و پاتریەکەی بەهەمان شێوەی پاتری ئایفۆن ١١یە.