ئەو پاسەی بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە باکوری کوردستان بە ژمارەیەک گەشتیاری هەرێمی کوردستانەوە وەرگەڕا، تایبەتە بە کۆمپانیایەکی گەشتیاری لە شاری هەولێر.
سەرچاوەیەک بە BMC راگەیاند، پاسەکە هەڵگری تابلۆی سلێمانییە، بەڵام تایبەتە بە کۆمپانیای رافیدەینی گەشتیاری کە ئۆفیسەکەیان لە شاری هەولێرە.
هەر بە وتەی سەرچاوەکە، گەشتیارەکانیش خەڵکی شاری هەولێرن و گەشتیاری سلێمانیان تێدا نییە.
بەرەبەیانی ئەمڕۆ پاسێکی گەشتیاری لەسەر رێگەی روها-وێرانشاری باکوری کوردستان کۆنتڕۆڵی لەدەستدا و وەرگەڕا و بەهۆیەوە کەسێک گیانی لەدەستدا و ژمارەیەکی دیکەش برینداربوون.