دوای راگەیاندنی کۆمپانیای فایزەر کە توانیویەتی سەرکەوتووترین
ڤاکسینی کۆرۆنا بدۆزێتەوە، دوو هاوسەری بەڕەچلەک تورک، لە پشت دۆزینەوەی ڤاکسینەکە
بوون.
سەرباری ئەوەی پارەدارکردنی پرۆژەی ڤاکسینەکە لەلایەن
کۆمپانیای فایزەری تایبەت بە دەرمان بووە، بەڵام دوو هاوسەرەکە کە خاوەنی
کۆمپانیای بیۆنتک-ن پاڵەوانی راستەقینەی
دۆزینەوەی ڤاکسینەکەن.
ئوگور شاهێن و ئۆزلیم توریتچی ئەو دوو هاوسەرەن کە توانییان
سەرکەوتووترین ڤاکسینی تایبەت بە ڤایرۆسی کۆرۆنا بدۆزنەوە، ئۆگور تەمەنی ٥٥ ساڵە و لە تورکیا
لە دایک بووە، دواتر لەگەڵ خێزانەکەی بەرەوە وڵاتی ئەڵمانیا گەشتی کردووە لە تەمەنی چوار ساڵیدا و
باوکی لە کارگەی بەرهەمهێنانی ئۆتۆمبیلی فۆرد لە شاری کۆلۆنیای وڵاتەکە کاری
کردووە.
ئۆزلیمی هاوسەری بە هەمان شێوە بە رەچلەک تورکە و لە وڵاتی ئەڵمانیا لەدایک بووە، کچی پزیشکێکە کە بەرەو ئەڵمانیا گەشتی کردوە.
لە سەرەتای کارکردنیان لە بوارەکە، هەوڵیان دا چارسەرێک
بۆ نەخۆشی شێرپەنجە بدۆزنەوە لە رێگەی بەکارهێنانی ماددەی MRNA ، تا رادەیەک
سەرکەوتوو بوون، دواتر توێژینەوەکەیان بە یەک ملیار و ٤٠٠ ملیۆن دۆلار
فرۆشتوەتەوە.
لەسەرەتای مانگی کانونی دووەمی ئەمساڵدا، شاهین بە
ڕێکەوت دەبینێت ڤایرۆسێک لە شاری وهان لە چین بڵاوبووەتەوە، بۆیە دەستبەجێ
دەستدەکات بە توێژینەوە لە ڤایرۆسەکە بە
هاوبەشی ئۆزلیمی هاوسەری.
دواتر دوای چەند مانگێک، لە چەن رۆژی پێشوودا کۆمپانیاکە
رایگەیاند کە ئەو ڤاکسینەی دوو هاوسەرەکە دۆزیویانەتەوە، بە ڕێژەی ٩٠٪ سەرکەوتنی
بەدەست هێناوە.
شایەنی باسە دوای دۆزینەوەی ڤاکسینەکە، بەهای کۆمپانیای بیۆنتک، بەرز بوەوە
بۆ ٢١ ملیار دۆلاری ئەمریکی