بڕیارە لە مەراسیمی بەخاکسپاردنی قادری حاجی عەلی ژمارەیەکی زۆر لە هاوڵاتیان و بەرپرسانی حیزبەکان بەشداری بکەن، بەڵام پێناچێت کوڕەکانی نەوشیروان مستەفا ئامادەبن.
سەرچاوەیەکی ئاگادار بە BMC راگەیاند، پێناچێت کوڕەکانی نەوشیروان مستەفا بەشداری لەمەراسیمی بەخاکسپاردنی قادری حاجی عەلی دا بکەن.
قادری حاجی عەلی یەکێک بوو لە کەسایەتییە نزیکەکان لە نەوشیروان مستەفاوە و یەکێک بووە لە دەستەی دامەزرێنەرانی بزووتنەوەی گۆڕان، بەڵام چەند ساڵێک لەمەوبەر وازهێنانی خۆی لە حیزبەکە راگەیاند.
بڕیارە پاش کەمێکی دیکە لە گۆڕستانی ئابڵاخ مەراسیمی بەخاکسپاردنی قادری حاجی عەلی بەڕێوە بچێت.