سەرباری ئەوەی خۆشۆردنی رۆژانە بۆ پاکژی جەستە گرنگە،
بەڵام خۆشۆردنی لەڕادەبەدەر و بەکارهێنانی پێکهاتە پاککەرەوەکان زیانی هەیە بۆ
جەستە و نابێت زیا لە پێویست خۆمان بشۆین.
ئەو هەڵە باوانەی لە کاتی خۆشۆردندا دوبارە دەبنەوە:
خۆشۆردنی لە رادەبەدەر: یەک جار خۆشۆردن لە رۆژێکدا زۆر
تەندروستە، بەڵام لە کاتی خۆشۆردنی زیاتر لە جارێک، زیان بە پێست دەگات و دەبێتە
هۆی نائارامی.
بەکارهێنانی پاکژکەرەوەی نەگونجاو: زۆرێک لە
پاکژکەرەوەکان دەبنە هۆی لەناو بردنی بەکتریاکان ، کە هەندێکیان بەکتریای
تەندروستن بۆ جەستە، بۆیە پێویست بە هەڵبژاردنی پاکژکەرەوەیەکی گونجاو دەکات.
نەشۆردنی خاولی بەپێی پێویست: لە کاتی نەشۆردنی خاولی،
ژینگەیەکی گونجاو بۆ بەکتریا و کەڕو و ڤایرۆس دروست دەبێت، بۆیە پێویستە هەفتانە بۆ
ماوەی ٥ خولەک خاولی خۆشۆردن بە پێکهاتە تایبەتەکان بشۆردرێت.
پاکنەکردنەوەی لفکە: ئەو لفکەیەی بۆخۆشۆردن
بەکاردەهێنرێت، دەکرێت ببێت بە شوێنێکی گونجاو بۆ گەشەسەندنی بەکتریا، بۆیە پێویستە
هەفتانە جوان بشۆردرێت.
خۆشۆردن بە ئاوی گەرم: خۆشۆردن بە ئاوی گەرم سەرباری
ئەوەی دەبێتە هۆی ئارامی بۆ جەستە، بەڵام لە هەمان کاتدا دەبێتە هۆی لابردنی ئەو
زەیت و چەوریانەی کە لەسەر جەستە هەن و بەسوودن، بۆیە پسپۆڕان رێنمایی دەکەن بە
بەکارنەهێنانی ئاوی زۆرگەرم لە کاتی خۆشۆردندا.
زۆر شۆردنی قژ: پسپۆڕان رێنمایی ئەو کەسانە دەکەن
کە پێستی سەریان چەور نیە زۆر سەر و قژیان نەشۆن، چونکە ئەو چەورییە
بەسوودە بۆ تەندروستی قژ.
خلیسکان لەکاتی خۆشۆردندا: ساڵانە بە هەزاران کەس بەهۆی
خلیسکان و کەوتن لەکاتی خۆشۆردندا بریندار دەبن، لە هەندێ حالەتیشددا بووەتە هۆی
مردن، بۆیە وا باشترە لە شوێنەکەدا رێککاری پێویست بۆ ڕێگری کردن لە
خلیسکان بگیرێتەبەر.
شێدارنەکردنی پێست دوای خۆشۆردن: لە کاتی خۆشۆردندا،
پێست وشکدەبێتەوە بۆیە واباشترە دەستبەجێ شێداربکرێتەوە.
بەهەڵە بەکارهێنانی پاکژکەرەوەکان: هەموو شوێنێکی جەستە پێویستی بە
بەکارهێنانی پاکژکەرەوە نیە بۆیە پێویستە بەکارهێانی کەم بکرێتەوە