لە یەکێک لە گوندەکانی وڵاتی میسر، پیاوێک کچێکی سێ
ساڵان دەسوتێنێت بۆ دزینی گوارەکانی.
ئەمڕۆ چوارشەممە ١١ی تشرینی دووەم ، لە میدیا عەرەبی و
میسریەکان هەواڵی سوتاندنی کچێکی سێ ساڵان لەسەردەستی پیاوێک بڵاوبوەتەوە.
بە گوێرەی سەرچاوەکان، هێزە ئەمنیەکانی ناوچەکە تەرمی منداڵەکەیان
لەناو باڵەخانەیەکدا دۆزیوەتەوە کە لە پرۆسەی دروستکردندا بووە، دوای لێکۆڵێنەوە
لە رووداوەکە ، ئاشکرابووە کە منداڵەکە لەلایەن دراوسێیەکیان سوتێنراوە.
لەکاتی لێکۆڵینەوە لە پیاوەکە، دانی بەوەدا ناوە کە منداڵەکەی راکێشاوە بۆ
سەربانی ماڵەکەی و دواتر خنکاندویەتی، دوای دزینی گوارە ئاڵتونیەکانی، ئاگری
بەرداوەتە تەرمەکە بۆ شاردنەوەی تاوانەکەی، لەگەڵ ئەوەشدا پیاوەکە هۆکاری تاوانەکەی
گەڕاندەوە بۆ خراپی باری داریی و پێویست بوون بە پارە چونکە چاوەڕێی لەدایک بوونی
منداڵە نوێیەکەی بووە.