وەزارەتی
تەندروستیی عێراق رایگەیاند، لە ٢٤ کاژێری رابردوودا ١٧ هەزار و ٣٧٨ پشکنینی
ڤایرۆسی کۆرۆنا ئەنجامدراون، ئەنجامی پشکنینی ٣١٩٨ کەسیان پۆزەتیڤ بوون.
بەپێی راگەیێندراوی
وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق "هەزار و ٩٩٢ تووشبووی پێشووی کۆرۆنا
چاکبوونەتەوە و ٥٠ تووشبووی دیکەش گیانیان لەدەستداوە".
تا ئێستا كۆی ئه‌وانه‌ی له‌سه‌رانسه‌ری عێراق
تووشی په‌تاكه بوونه، ژماره‌یان گه‌یشته ٥٠٨ هه‌زار حاڵەت ، له‌و ژماره‌یه‌ش ١١ هه‌زار و ٤٨٢ كه‌س
به‌هۆی ڤایرۆسه‌كه‌وه گیانیان له‌ده‌ستداوه و ٤٣٦ هه‌زار کەسیش به رێژه‌ی 85.9%
به‌ته‌واوی چاك بوونه‌ته‌وه و ٦٠ هه‌زار و ٣٦٩ كه‌سیش له نه‌خۆشخانه‌كان له‌ژێر
چاودێری پزیشكیدان .