دەزگای لوتکە بۆ کاروباری ئاوارە و پەنابەران رایگەیاند،
لە رێگەی پەیوەندیەکانیانەوە لەگەڵ حکومەتی میسر کۆچبەرە کوردە دەستگیرکراوەکانی ئەو وڵاتە دەگەڕێننەوە هەرێمی کوردستان.
ئەمڕۆ
١١ی تشرینى دووەم، دەزگای لوتکە بۆ کاروباری ئاوارە و پەنابەران رایگەیاند،
"پاش ئەوەی ژمارەیەک کۆچبەر ویستوویانە لە وڵاتی تورکیاوە بە رێگای ئاوی بگەنە
کەناراوەکانی ئیتاڵیا، لەلایەن هێزی دەریاوانی وڵاتی میسڕەوە دەستگیرکران و چەند هەفتەیەکە
لەو وڵاتە دەسبەسەرن."
دەزگاکە ڕاشیگەیاندووە، "توانیویانە بڕیاری
ئازادکردن بۆ سەرجەم پەنابەرە کوردەکان وەربگرن و لە ئایندەیەکی نزیکدا دەگەڕێنرێنەوە
هەرێم".
باس
لەوەشکراوە، لە نزیکترین کاتدا کەسوکاری ئەو
کۆچبەرانە لە کاتی گەڕانەوەیان ئاگاداردەکاتەوە.