وته‌بێژی فه‌رمی وه‌زاره‌تی
ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕاگەیاند، پێویستە توشبووانی کۆرۆنا سەردانی
سەنتەرەکانی چارەسەری کۆرۆنا بکەن نەک لە خۆیانەوە دەرمانی هەڵە بەکار بهێنن و سەردانی
دەرمانخانە لا کۆڵانەکان بکەن.
د.ئاسۆ حه‌وێزی وته‌بێژی فه‌رمی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی
هه‌رێمی كوردستان بە BMC ڕاگەیاند، "ئێمه وه‌ك وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی جه‌خت
له‌وه‌ده‌كه‌ینه‌وه كه‌حاڵه‌تی تووشبووانی كۆرۆنا نه‌گه‌نه خراپتر به‌ڵام به‌داخه‌وه
ئه‌وه‌ی بۆته هۆكاری سه‌ره‌كی گه‌یشتن به‌حاڵه‌تی خراپ له‌ناو توشبووانی كۆرۆنا چاره‌سه‌ری هه‌ڵه‌یه،
ئه‌ویش ئه‌وه‌یه به‌شێك له‌توشبووانی كۆرۆنا له‌بری ئه‌وه‌ی سه‌ردانی نه‌خۆشخانه‌كان
بكه‌ن ده‌چن بۆ ده‌رمانخانه‌ی كۆڵانه‌كان له‌وێ چاره‌سه‌ر وه‌رده‌گرن تائێستاش چه‌ندین
خاوه‌نی ده‌رمانخانه‌مان سزاداوه له‌سه‌ر ئه‌و كاره".
د.ئاسۆ حه‌وێزی ئەوەشی وت، " به‌داخه‌وه به‌شێك له‌و
خاوه‌ن ده‌رمانخانانه له‌نه‌خۆشخانه‌كانی كۆرۆنا كارمه‌ندن ده‌چن بێ ڕه‌چاوكردنی
ته‌مه‌ن و بوونی نه‌خۆشی تر له‌ماڵه‌وه ئه‌و چاره‌سه‌ره كۆپی په‌یست ده‌كه‌ن ئه‌وه‌ش
زۆرجار بۆته هۆی ئه‌وه‌ی تووشبووه‌كه گه‌یشتۆته حاڵه‌تی مه‌ترسیدار یاخود گیانله‌ده‌ستدان."
ئەمەش لە کاتێکدایە ئەمڕۆ وەزارەتی تەندروستی هەرێم ئاماری ٢٤ کاتژمێری رابردووی تایبەت بە کۆرۆنای
راگەیاند و بڵاویکردەوە، لە کۆی چوار هەزار و ٩٦٣ پشکنین، ئەنجامی ٧٧٢ پشکنین پۆزەتیڤ
بووە.
هاوکات دوای ڕاستکردنەوەی هەواڵەکەش ، ماڵپەڕی BMC
بە فەرمی داوای لێبوردن لە وەزارەتی تەندروستى و وتەبێژەکەى دەکات بەهۆی تێپەڕینی
هەڵەیەک لە یەکێک لە هەواڵەکاندا.