کاربەدەستانی ویلایەتی جۆرجیا، ڕایانگەیاند،
لەبەر چەند هۆکارێک بڕیاریاندا بە دووباره ژماردنەوەی ده‌نگدانی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی
ئەمریکا لە ویلایەتەکەیان بکرێت.
براد ڕاڤینسبێر، حاکمی ویلایه‌تی جۆرجیا ڕایگەیاندووە، دەسەڵاتدارانی
ویلایه‌ته‌كه بڕیاریانداوە ده‌نگه‌كانی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمریکا به ده‌ست
بژمێردرێنه‌وه، ئەوەش دوای ئەوەدێت جیاوازی ده‌نگه‌كانی نێوان بایدن و تره‌مپ سەدا ٠.٥ کەمتر بووە.
ئەمەش لە کاتێکدایە هەر چەند تا ئێستا ئەنجامی
کۆتایی ڕانەگەیەندراوە بەڵام بە پێی ئەنجامە بەراییەکان جۆ بایدن توانی ٢٩٠ کورسی به ده‌ستبهێنێت له كۆی ٥٣٨.
.جۆرجیا لە کۆمه‌ڵه‌ی هەڵبژاردن ١٦ دەنگی هەیە
و یەکێکە لە ویلایەتە یەکلاییکەرەوەكانی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمریکا.