هەندێک شت لە ئافرەتاندا پیاوان زۆر پێی سەرسامن کە هەندێک کات نامۆیە وەک شێوەی دەموچاو و قژی درێژ.
بە گوێرەی توێژینەوەکان پیاوان زۆر سەرسامن بەو ئافرەتانەی کە خاوەنی قژێکی درێژ و درەوشاوەن، لە لای پیاوان بوونی قژێکی لەو شێوەیە واتای ئەوەیە ئەو خانمە گرنگی دەدات بە تەندروستی خۆی و جوانی.
بەکارهێنانی بۆنێکی تایبەت و سەرنجڕاکێش یەکێکی دیکەیە لەو شتانەی پیاوان زۆر پێی سەرسامن و هیچ کات ئەو بۆنەیان بیر ناچێتەوە.
بوونی دەموچاوێکی خڕ سەرنجی زۆرێک لە پیاوان ڕادەکێشێت لە بەشەکانی تری دەموچاو زۆر جوانتر دەردەکەوێت و سەرنجڕاکێشترە.
ڕەنگی ددانەکان یەکێکی دیکەیە لەو شتانەی پیاوان سەرنجی دەدەن و زۆر گرنگە خانمان بەردەوام گرنگی بدەن بە پاکی ددانەکانیان.
یەکێک لەو شتە نامۆیانەی پیاوان پێی سەرسامن بوونی قۆڵی درێژە، تەنانەت لە توێژینەوەیەکدا کە بۆ گروپێک پیاو ئەنجامدرا و ٩٦ ئافرەت تێیدا بەشدار بوو زۆرینەی پیاوان زیاتر ئەو ئافرەتانە لایان سەرنجراکێش بوو کە خاوەنی قۆڵی درێژ بوون.
بەکارهێنانی ڕەنگی سوور سەرنجی زۆرێک لە پیاوان ڕادەکێشێت.