بە پێی زانیارییەکانی چەند میدیایەک، بڕیاره
كاتژمێر ١٢ی ئه‌مشه‌و، ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق بۆ ده‌نگدان له‌سه‌ر پڕۆژه‌یاسای
وه‌رگرتنی قه‌رز كۆببێته‌وه.
بە پێی
ئەو زانیارییەکان ئەو دوو پێشنیازەش بریتین لە پابه‌ندكردنی هه‌رێمی كوردستان بۆ راده‌ستكردنی ٣٨٠
هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی رۆژانه، كه پێشتر ٢٥٠ هه‌زار به‌رمیل بوو. هەروەها راده‌ستكردنه‌وه‌ی
سه‌رجه‌م داهاته نانه‌وتییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، له به‌رامبه‌ریشدا به‌غدا پابه‌ند
بێت به ناردنی ٣٢٠ ملیار دیناری مانگانه.
نوێنه‌رانی كورد له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران دژی
ئه‌و دوو پێشنیازه وه‌ستاونه‌ته‌وه و رایانگه‌یاندووه، ناهێڵن رێژه‌ی یاسایی ئه‌ندامان
بۆ دانیشتنه‌كه ته‌واو بێت.
ئەمەش لە کاتێکدایە ، پێشتر حكومه‌تی هه‌رێم و
حكومه‌تی كازمی له‌سه‌ر ئه‌وه رێككه‌وتبوون، تا په‌سندكردنی یاسای بودجه‌ی 2021،
به‌غدا مانگانه 320 ملیار دینار ره‌وانه‌ی هه‌رێم بكات و له به‌رامبه‌ردا هه‌ولێر
رۆژانه 250 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت له رێی سۆمۆوه هه‌نارده‌ی ده‌ره‌وه بكات.