شەوی رابردوو لە شاری کەرکوک، دەروێشێک لە مەولودنامەیەکدا
لە یەکێک لە گەڕەکەکانی شارەکە، ١١ کەس بریندار دەکات بە چەک.
بو گوێرەی سەرچاوەکان، شەوی رابردوو لە یەکێک لە گەڕەکەکانی
شاری کەرکوک، لە کاتی خوێندنەوەی مەولودنامەیەکدا، دەروێشێک لە کاتی ئەنجامدانی زیکردا، کۆنتڕۆڵی خۆی لەدەستداوە و بەچەکی
کڵاشنیکۆف ١١ کەسی لە دەوروبەری بریندارکردووە.
سەرچاوەکە راشیگەیاند، لە رووداوەکەدا، دەروێشەکە خۆیشی بریندار کردووە، دوای
رووداوەکە سەرجەم بریندارەکان گوازراونەتەوە بۆ نەخۆشخانە و لە ئێستادا دۆخی
تەندروستیان جێگیرە.