لەگەڵ تێپەڕاندنی یاسای قەرزی دەرەکی لە پەرلەمانی عێراق، بەبێ رەزامەندی لایەن کوردییەکان، سەرچاوەیەک رایدەگەیەنێت هێشتا ئومێد ماوە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە ١٢ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠، سەرچاوەیەکی ئاگادار بە BMC راگەیاند، لە پرۆژە یاساکەدا ٣٢٠ ملیارەکە نەسڕدراوەتەوە، بەڵکو حکومەتی هەرێمی کوردستان گفتوگۆ لەگەڵ حکومەتی عێراق و سۆمۆ دەکات لەسەر ئە وبڕە نەوتەی بۆ سۆمۆی دەنێرێت، و بڕەکەش دیاری نەکراوە.
بە وتەی سەرچاوەکە، دەتوانرێت لەلایەن سەرۆک کۆمارەوە پرۆژە یاساکە رەوانەی پەرلەمان بکاتەوە، گەر ئەوەش نەکرا دەتوانرێت لیژنەی دانوستانکاری کورد، لەگەڵ سۆمۆ گفتوگۆ بکات و ئەو بڕە نەوتە دیاریبکات کە بۆ عێراقی دەنێرێت.