پەرلەمانتارێکی عێراق رایدەگەیەنێت، لە کۆبوونەوەکەی شەوی رابردوودا نوێنەری حکومەتی هەرێم چەند بەرپرسێکی دیکەی هەرێم ئامادەبوون.
بەختیار شاوەیس پەرلەمانتاری عێراق، بە BMC راگەیاند، شەوی رابردوو لەکاتی گفتوگۆکردن لەسەر پرۆژە یاسای قەرزی دەرەکی هەریەکە لە خالید شوانی وەزیری هەرێم بۆ کاروباری بەغداد و نوێنەری حکومەتی هەرێم ئامادەبوون.
روونیشیکردەوە، ئێمە دوو مانگە هاواردەکەین ئەو کێشەیە چارە بکەن پرۆژە یاساکە هاتووەتە پەرلەمان، بەڵام سوودی نەبوو.
ئەو پەرلەمانتارە جەختیلەوەشکردەوە، لە کۆبوونەوەکەدا زۆر هەوڵماندا پرۆژە یاساکە دوابخرێت لانی کەم بۆ ماوەی چەند کاتژمێرێک بەڵام سوودی نەبوو و پەسەند کرا.