وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا رێگری لە بایدن دەکات

جیهان 12/11/2020

Alternate Text

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕێگری لە جۆ بایدن، سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا دەکات لە پێگەیشتی نامەی پیرۆزبایی سەرکردەکانی جیهان.

لەدوای ئاشکراکردنی ئەنجامی هەڵبژاردنەکانی ئەمریکا و دیاریکردنی جۆ بایدن وەکو سەرۆکی داهاتووی وڵاتەکە، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئێستا کە شکستی هێنا لە دووبارە هەڵبژاردنەوەی بۆ خولی دووەمی سەرۆکایەتی، بە یارمەتی ئیدارەکەی رێگری لە بایدن دەکات لە پێگەیشتنی ئەو نامانەی لەلایەن سەرکردەکانی جیهانەوە بۆی دەچن و ئێستا ئەو پەیام و نامانە لە نوسینگەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا دەستی بەسەردا گیراوە.

بەڵام ئەمە رێگر نەبووە لە گەیشتنی زۆر نامەی دیکە بە بایدن، کە بەبێ یارمەتی وەزارەتی دەرەوە بە سەدان پەیام و پەیوەندی پێوەکراوە بەمەبستی پیرۆزبایی کردن لێی.

ئەمە لە کاتێکدایە، دوای ئەنجامدانی هەڵبژاردنەکانی ئەمریکا لە سێی ئەم مانگەدا و ئاشکراکردنی ئەنجامەکان و سەرکەوتنی جۆ بایدن، دۆناڵد ترەمپ ئەنجامەکان رەت دەکاتەوە بە بیانوی ئەوەی ساختەکاری کراوە لە پرۆسەکەدا و فێڵی لێکراوە. بۆیە تا ئێستا بە هەموو رێگەیەک رێگری لە بایدن دەکات.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا