شارەزایەکی رێکخراوی تەندروستی جیهانی رایدەگەیەنێت، هەتا ٧٠٪ی هاوڵاتیان بە ڤاکسینی دژە کۆرۆنا نەکوترێن ڤایرۆسەکە کۆتایی نایات.
سمیە سواميناسان، گەورە شارەزای بواری تەندروستی لە رێکخراوی تەندروستی جیهانی بڵاویکردووەتەوە، دروستکردنی ڤاکسینێکی سەلامەت و کاریگەر لەهەموو شتێک گرنگترە لەم کاتەی ئێستادا.
روونیشیکردووەتەوە، تەنها ئەو کاتە دەتوانین بڵێین بەسەر ڤایرۆسەکەدا زاڵ بووین کە ٧٠٪ی هاوڵاتیان بە ڤاکسینەکە کوترابن.
ئەمە لە کاتێکدایە تا ئێستا چەند ڤاکیسنێک تاقیکراونەوە بەڵام تا ئێستا هیچ کامیان بە فەرمی بڵاونەکراونەتەوە، و رۆژ بەرۆژیش تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە سەرانسەری جیهاندا رووی لە زیادبوون کردووە.