دەزگای لوتکە بۆ کاروباری پەنابەران بڵاویکردووەتەوە سبەی ئەو پەنابەرە کوردانەی لە وڵاتی میسر دەستبەسەرکرابوون سبەی دەگەڕێنەوە هەرێم.
ئەمڕۆ پێنجشەممە دەزگای لوتکە بۆ کاروباری پەنابەران بڵاویکردووەتەوە، سبەی هەینی کاتژمێر دووی پاشنیوەڕۆ ئەو پەنابەرانەی لە وڵاتی میسر دەستبەسەرکرابوون لەرێگەی فڕۆکەخانەی سلێمانییەوە دەگەڕێنەوە هەرێمی کوردستان.
چەند هەفتەیەک لەمەوبەر ژمارەیەک کۆچبەر ویستوویانە لە وڵاتی تورکیاوە بە رێگەی ئاوی بگەنە کەناراوەکانی ئیتاڵیا، لەلایەن هێزی دەریاوانی وڵاتی میسرەوە دەستگیرکران و چەند هەفتەیەکە لەو وڵاتە دەسبەسەرن.