روونکردنەوە لەبارەی کوژرانی گەنجێک لە چەمچەماڵ دەدرێت

کوردستان 12/11/2020

Alternate Text

دوای رووداوێکی تەقەکردن لە چەمچەماڵ کە کوژرانی شوانێکی لێدەکەوێتەوە، خانەوادەی گەنجەکە دەڵێن بە تەقەی هێزەکانی ئاسایش کوژراوە، ئاسایشی چەمچەماڵیش لەو بارەیەوە رونکردنەوە دەدات.

ئەمڕۆ پێنجشەممە ١٢ی تشرینی دووەم، ئاسایشی چەمچەماڵ رایگەیاند، ئەو گەنجەی رۆژی رابردوو لە چەمچەماڵ بە کوژراوی دۆزرابووەوە، دوو فەرمانی دەستگیرکردنی هەیە بەپێی ماددەکانی ٤٤٦ و ٤٤٢.

  ئاسایشی چەمچەماڵ روونیشیکردەوە، دوای وەرگرتنی فەرمانی دادوەر بۆ دەستبەسەرکردنی، تۆمەتبارەکە بە ئۆتۆمبیل خۆی کێشاوە بە ئۆتۆمبیلی هێزەکانی ئاسایشدا و تەقەکردن دروست بووە، دواتر لە نزیک بازگەی رێدار تەرمەکە دۆزراوەتەوە.

ئەمە لە کاتێکدایە دوێنی لە سنووری چەمچەماڵ شوانێک کوژراو و خانەوادەکەی هێزەکانی ئاسایشیان تۆمەتبارکرد.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا