مستەفا کازمی فەرمانێک لەبارەی پرۆژەیاسای بودجەوە دەدات

عێراق 12/11/2020

Alternate Text

مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق، فەرمانی بە وەزارەتی داریی داوە بە ناردنی پڕۆژەیاسای ساڵی ٢٠٢١ بۆ ئەنجومەنی وەزیران.

ئەمڕۆ پێنجشەممە ١٢ی تشرینی دووەم، بەگوێرەی نوسینەگەی راگەیاندنی سەرۆک وەزیران، مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق فەرمانی بە وەزارەتی دارایی داوە بە ناردنی پرۆژەیاسای بودجە بۆ ساڵی  ٢٠٢١ بۆ ئەنجومەنی وەزیران.
لە راگەیاندنەکەشدا جەخت لە گرنگی بابەتەکە کراوەتەوە تا بکرێتە ناو کار و پلانەکانی ئەنجومەنی وەزیران.

ئەمە لە کاتێکدایە ئەمڕۆ لە پەرلەمانی عێراق،دەنگ لەسەر پرۆژەیاسای قەرزکردن درا و بەشەبودجەی هەرێم بڕدرا.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا