​ فۆرمی پێشکەشکردنی مامۆستایان بۆ قوتابخانەکانی سابیس ‏بڵاوکرایەوە

کوردستان 12/11/2020

Alternate Text

وەزارەتی پەروەردەی هەرێم فۆرمی پێشکەشکردنی مامۆستایان بۆ قوتابخانەکانی سابیس بەشێوەی ئۆنلاین بڵاوکردەوە و داوایکردووە لەو مامۆستایانەى خوازیارن فۆرمەکە پڕکەنەوە.

وەزارەتی پەروەردە ناوی لقەکانی قوتابخانەکانی لە شارەکانی هەرێم بڵاوکردەوەتەوە بەم شێوەیەی خوارەوە:

١-فاخیرمێرگەسۆری نێودەوڵەتی/سابیس (لە هەولێر)
٢-سەروەرانی نێودەوڵەتی/سابیس(لە هەولێر)
٣-سۆرانی نێودەوڵەتی/سابیس(لە سۆران)
٤-سلێمانی نێودەوڵەتی/سابیس( لە سلێمانی)
٥-سەردەمی نێودەوڵەتی/سابیس(لە دهۆک)
٦-زاخۆی نێودەوڵەتی/سابیس(لە زاخۆ)
٧-کەلاری نێودەوڵەتی/سابیس(لە کەلار)

پێشکەشکاران دوای خوێندنەوەی مەرجەکان بۆیان هەیە یەکجار فۆرم پربکەنەوە و بینێرن لەهەر زانیاریەکی هەڵە خۆیان بەرپرسیار دەبن.

بۆ پڕکردنەوەی فۆرمەکە لێرە کلیک بکە: 

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا