بەهاراتی کاری هۆکارە بۆ چارەسەرکردنی شێرپەنجە

هەمەرەنگ 12/11/2020

Alternate Text

بەپێی نوێترین توێژینەوەی زانستی ئەو ماددانەی لە پێکهاتەی بەهاراتی کاریدا هەیە، دەتوانێت ڕووبەڕووی چەند جۆرێکی نەخۆشی شێرپەنجە بێتەوە و یارمەتیدەربێت بۆ چارەسەرکردنی ئەو کەسانەی توشی شێرپەنجە بوون.

بەهاراتی کاری بەشێوەی هاڕراو هاوکارە لە چارەسەرکردنی چەند جۆرێکی نەخۆشی شێرپەنجە.

 بە گوێرەی توێژینەوەکە کە لە زانکۆی کالیفۆرنیا ئەنجامدراوە، بەهاراتی کاری وادەکات گەشەی گرێی شێرپەنجەی مەمک و خوێن خاوبکاتەوە و بەوەش هاوکارە لە چارەسەرکردنی نەخۆشیەکەدا .

زانایان لە توێژینەوەکەدا بڕێک بەهاراتی کارییان تێکەڵ بە باوترین دەرمانکرد کە دەدرێن بە توشبووانی شێرپەنجە ئەنجامەکەی ئەرێنی دەرچوو، ئاشکرابوو کە کاری کاریگەری ئەرێنی هەیە لە چارەسەرکردنی ئەو کەسانەی توشی شێرپەنجەبوون.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا