لە توێژینەوەیەکی تازەدا دەرکەوتووە دایکان و
باوکان تا زیاتر گرنگی بدەن بە خوێندنەوە و یاریکردن لەگەڵ منداڵەکانیاندا کاریگەری
باشتری لەسەر داهاتوویان دەبێت.
زانایانی دەرونناس باس لە گرنگی خوێندنەوە و یاریکردن
دەکەن لەگەڵ منداڵاندا. لە توێژینەوەیەکدا، کە لە نیویۆرک نزیکەی ٧٠٠ خێزان بەشدارییان
پێکراوە، منداڵەکانیان لە تەمەنی لەدایکبوون تا سێ ساڵ بوون کە دایک و باوکەکان ڤیدیۆیەکیان
تۆمارکردووە سەبارەت بە خوێندنەوە و یاریکردن لەگەڵ منداڵەکانیاندا بۆ ماوەی پێنج
خولەک.
پاش ١٨ مانگ توێژینەوە لەسەر ئەو منداڵانە کرایەوە
و دەرکەوت کە توانای زیرەکییان زیاترە و زیاتر ئارەزووی زانیاری دەکەن و چالاکییان
زیاترە بە بەراورد بە منداڵانی دیکە.
یەكێک لەو پزیشکانەی لە توێژینەوەکەدا بەشداربوو
وتی، "ئەم توێژینەوەیە ئەوەی دەرخست کە تا زووتر گرنگی بدەیت بە خوێندنەوە و یاریکردن
لەگەڵ منداڵەکەتدا کاریگەرییەکەی زووتر دەردەکەوێت".