تورکیا ژمارەیەک هاوڵاتی عێراقی بە تۆمەتی ئەندامبوونیان لە داعش دەستگیرکرد

ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاست 13/11/2020

Alternate Text

بەیانی ئەمرۆ هێزەکانی دژەتیرۆری تورکیا لە پارێزگای سامسوون، هەشت هاوڵاتی عێراقیان دەستگیرکرد بە تۆمەتی ئەندامبوون لە داعش.

لە راگەیاندنێکی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای سامسوون وا بڵاوەکراوەتەوە کە ئەمرۆ هەینی ١٣ی تشرینی دووەم، هێزەکانیان هەشت کەسیان دەستگیرکردووە بە تۆمەتی ئەندام بوون لە رێکخراوی تیرۆرستی داعش.

لە راگەیاندنەکەشدا هاتوە، لە ئۆپەراسیۆنێکی هاوکتادا بۆ سەر چەند شوێنێکی جیاواز لە شارۆچکەیەکی سنوری سامسوون، هەشت کەسیان دەستگیرکردووە،
ئاشکراشکراوە، لە کاتی پشکنینی شوێنی مانەوەی هاوڵاتیە عێراقیەکان، دەستگیراوە بەسەر چەند بەڵگەیەکدا.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا