لیژنەی هەڵبژاردنی فیدراڵی ئەمریکی رایگەیاند،
هەڵبژاردنەکانی ٢٠٢٠ خاوێنترین هەڵبژاردن بوون لە مێژووی وڵاتەکەدا و دوور بوون لە
هەموو جۆرەکانی ساختەکاری.
بەگوێرەی راگەیاندنی لیژنەکە، لە کاتی لێکۆڵینەوەکاندا،
هیج بەڵگەیەک ئاشکرانەکراوە کە ئاماژە بێت بۆ ئەنجامدانی ساختەکاری و فێل لە
هەڵبژاردنەکاندا.
راگەیاندنی لیژنەکە دوای ئەوە دێت کە لە هەڵبژاردنەکانی
ئەمساڵی ئەمریکادا، جۆ بایدن بەربژێری کۆمارییەکان توانی بە جیاوازیەکی زۆر کورسی
پێویست بەدەستبهێنێت و پێش دۆناڵد ترەمپ بکەوێت. کە ئەمەش بووە هۆی ئەوەی دۆناڵد
ترەمپ پرۆسەکە بە ساختە لەقەڵەم بدات بەبێ بوونی بەڵگە.