وەزیری شارەوانی: ١٥٪ی داهاتی شارەوانییەکان بۆ پرۆژە خزمەتگوزاریەکان دەگەڕێتەوە

کوردستان 13/11/2020

Alternate Text

ئەمڕۆ، ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی هەرێم رایگەیاند، لە کۆی داهاتی شارەوانییەکانی هەرێم، ١٥٪ ی داهاتەکان دەگەڕێتەوە بۆ پرۆژە خزمەتگوزاریەکان.

ئەمڕۆ هەینی ١٣ی تشرینی یەکەم، ساسان عەونی وەزیری شارەوانی هەرێمی کوردستان، لە کۆبوونەوەیەک لەگەڵ پارێزگاری دهۆک و سەرۆکی ئەنجومەن و ژمارەیەک بەرپرسی پارێزگاکە، رایگەیاند، لە ماوەیەکی زۆر نزیکدا گەڕانەوەی ١٥٪ی داهاتی شارەوانییەکان جێبەجێ دەکرێت و دامودەزگا شارەوانییەکان لە پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییەکان دەستکراوەتر دەبن.

لەگەڵ ئەوەشدا وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار روونیشیکردەوە،  گەڕانەوەی ١٥٪ ی داهاتەکان بۆ پرۆژە خزمەتگوزاریەکان دەبێتە هۆی دەستکراوەیی لەلایەن دامودەزگاکانی شارەوانی لە پێناو بەرەوپێشچونی ئاستی خزمەتگوزاریەکان.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا