وادەی کۆبوونەوەی هەر سێ سەرۆکایەتیەکەی هەرێم ئاشكرابوو

کوردستان 13/11/2020

Alternate Text

ئەمڕۆ هەینی، وادەی کۆبوونەوەی هەر سێ سەرۆکایەتیەکەی هەرێم و نوێنەرانی کورد لە بەغداد ئاشکرا کرا.

بە گوێرەی سەرچاوەکان، وا  بڕیارە رۆژی شەممە، هەر سێ سەرۆکایەتیەکەی هەرێم و نوێنەرانی کەرد لە بەغداد لە بینای سەرۆکایەتی هەرێم کۆببەوە بە سەرپەرشتی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان.

کۆببونەوەکە لەبارەی دەنگدان لەسەر پڕۆژەیاسای قەرز دەبێت بەبێ کورد لە پەرلەمانی عێراق، و لەلایەکی دیکەشەوە تاوتوێی پێکهێنانی لیژنەیەک دەکرێ بۆ یەکلاکردنەوەی باسەکان لە نێوان هەرێم و عێراقدا.
لە راگەیاندنەکاندا هاتوە، لە کۆبوونەوەکەدا، راوێژ لەسەر بایکۆت کردنی سیاسەتی عێراق دەکرێت تا ئەو کاتەی حکومەتی عێراق دان بە مافەکانی هەرێمدا دەنێت.

ئەمە لە کاتێکدایە کە لە چەند رۆژی پێشودا، پەرلەمانی عێراق پرۆژیاسای قەرزکردنی تێپەڕاند و لە هەمان کاتدا پڕۆسەکەی بێ کورد ئەنجامدا و بڕی ٣٢٠ ملیارەکەی هەرێم بڕدرا.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا