دوای روداوەکانی پەرلەمانی عێراق و تێپەڕاندنی
پڕۆژەیاسای قەرز کە تێیدا بەشیر حەداد، ئەندام پەرلەمانی عێراق و جێگری دووەمی
سەرۆکی پەرلەمان، هەندێک قسەی کرد و داوای کرد کە بریارەکە نەدرێت، رێناس جانۆ
ئەندام پەرلەمانی پێشووی پارتی دیموکراتی کوردستان، پەیامێکی ئاڕاستەی بەشیر حەداد
کرد و وتی ئەوە کارەی کردت بۆ خوازبێنی ژن دەبێت نەک سیاسەت، لەوەڵامدا بەشیر
حەداد پەیامێکی ئاڕاستە کرد.
ئەمڕۆ هەینی ١٣ی تشرینی دووەم، بەشیر حەداد ئەندامی
پەرلەمانی عێراق و جێگری دووەمی سەرۆکی پەرلەمان، لە پەڕەی فەرمی خۆی لە تۆڕی
کۆمەڵایەتی فەیسبووک رایگەیاند : قسەکانی
من ئەگەر تەنازولیشی تێدا بێت، ئەوە لەبەر بەرژەوەندی کەسی خۆم نەبووە، تەنیا بۆ
بەرگری کردن بووە لە قووت و مووچەی ھاووڵاتیانی کوردستان.
دەقی
پەیامەکەی دکتۆر بەشیر حەداد:
وەڵامێکى
برايانه بۆ بەڕێز رێناس جانۆ و ئەوانەی وەک ئەو بیر دەکەنەوە
کورد
قسەیەکی ھەیە دەڵێت:"ئەوەی لە شەڕ نەبێت، شیری تیژە."
ئەو
پەندە کوردییە بۆیە دەھێنمەوە، چونکە لە دوو رۆژی رابردوودا چەندین کەس یەکێک
لەوانەش کاک رێناس جانۆ کە خۆی پەرلەمانتاری خولی پێشووی پەرلەمانی عێراق بووە و
ئەو دیمەنانەی بینیوە، گلەیی ئەوە دەکەن کە گوایە ئێمە لە شەوی تێپەڕاندنی یاسای
کورتھێنانی دارایی نەدەبوایە بەو شێوەیە قسەمان بکردایە و دەبوایە بەبێ ھیچ قسەیەک
بچوینایتە دەرەوە.
لێرەوە
دەمەوێت ئەوە بڵێم کە قسەکانی من ئەگەر تەنازولیشى تێدا بێت، ئەوە لەبەر
بەرژەوەندی کەسی خۆم نەبووە، تەنیا بۆ بەرگری کردن بووە لە قووت و مووچەی
ھاووڵاتیانی کوردستان.
لە
درێژەی قسەکانیشیدا بەشیر حەداد رایگەیاند : پێویستە
ئەوەش بڵێم کە لەو ساتەدا بارودۆخی نێو پەرلەمان تەواو ئاڵۆز بوو و گەشتبووە ئاستی
شەڕە قسە و تەنانەت نزیک بوو ھێرش بکرێتە سەر پەرلەمانتارەکانمان به پياو
ئافرەتانيشەوه، وه ترسی ئەوەشمان ھەبوو بەردەوامی ئەو بارودۆخە، ببێتە ھۆی
تێکچوونی تەواوی پەیوەندییەکانی نێوان ھەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ. بۆیە
دەڵێم ئەگەر ئەو قسانەی ئيمه تەنازول بێت، ئەوە بۆ میللەتەکەی خۆمانمان کردووە و
شانازیشی پێوە دەکەين و نایکەينە منەتیش بەسەر ھیچ کەسێکەوە.
دواجار
دەمەوێت بڵێم، من کە چوومە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بەڵێنم بە خودا و میللەتەکەم
دا ئەوەی لە توانام دا بێت بۆ برگری کردن لە ماف و داخوازییەکانیان بۆیان بکەم.
ئەو گوتانەی منیش دوای سێ رۆژ ھەوڵ و ماندووبوونی ھەموو نوێنەرانی کورد و
دانوستاندن بوو تاوەکو ئەو یاسایە بەبێ کورد تێنەپەڕێنرێت.