پۆلیسی سلێمانی دەستگیرکردنی بکوژێکی راگەیاند

کوردستان 13/11/2020

Alternate Text

بەڕیوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند، دوای ئەوەی بکوژێک لە رۆژی ٣٠ی تشرینی یەکەم لە یەکێک لە گەڕەکەکانی شاری سلێمانی  کەسێک دەکوژێت ودواتر هەڵدێت، لە بەغداد دەستگیرکراوە.

ئەمڕۆ هەینی ١٣ی تشرینی دووەم، پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند، دوای ئەوەی لە ٣٠ مانگی پێشوودا کەسێکی لەدایک بووی ١٩٩٩ بەچەقۆ کەسێک دەکوژێت لە گۆرەپانی خوێندنگەیەک لە گەڕەکی شۆڕش لە شاری سلێمانی، دەستبەجی هێزەکانی پۆلیس دەگەنە شوێنی رواوەکە، دواتر دوای لێکۆڵینەوەی هێزەکانی پۆلیس لە روداوەکە، ناو و شوێنی کەسەکەیان بۆ ئاشکرا دەبێت.

پۆلیسی سلێمانی راشیگەیاند، دوای ئەوەی زانیاریان پێگەیشتوە لەبارەی هەڵهاتنی بکوژەکە بۆ شاری بەغداد، دەستبەجێ هێزەکانی شاری بەغدادیان ئاگادار کردوەتەوە و توانراوە لە رۆژی ١ی تشرینی دووەم لە بازگەی شەعب دەسگیربکرێت.
پۆلیسی سلێمانی روونیشیکردەوە، بکوژەکە بەپێی ماددەی ٤٠٦ لە یاسای سزادانی عێراقی، راگیراوە و لە کاتی لێکۆڵینەوەدا دانی بە تاوانەکەیدا ناوە.
بە گوێرەی زانیاریەکان، بکوژەکە لە دایک بووی ساڵی ١٩٩٩-یە و قوربانیەکەش بە هەمان شێوە لە ساڵی ١٩٩٩ لەدایک بووە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا