ئێران.. مردن بەهۆی کۆرۆنا ٤٠ هەزارکەسی تێپەڕاند

ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاست 13/11/2020

Alternate Text

رۆژی رابردوو، ئێران بەرزترین ئاستی لە ژمارەی مردن بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە تۆمارکرد، کە ٤٠ هەزار و ٥٨٢ کەس لە وڵاتەکەدا مردوون لەسەرەتای بڵاو بونەوەی ڤایرۆسەکە.

 
ئەمڕۆ هەینی ١٣ی تشرینی دووەم، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران، سیما سادات لاری رایگەیاند، بەهۆی بەرزبوونەوە ژمارەی توشبووان لە ئێراندا، بیر لە سەپاندنی کەرەنتینە دەکرێتەوە لە تارانی پایتەختی وڵاتەکە.
وتبێژی وەزارەتی تەندروستی رشیگەیاند، ئێران بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە زۆرترین زیانی بەرکەوتوە لە رۆژهەڵاتی ناوڕاستدا و تەنها لە ٢٤ کاتژمێری رابردوودا ١١ هەزار و ٧٣٧ حاڵەتی توشبوون تۆمار کراوە، کە کۆی ژمارەی توشبووان گەیشتە ٧٣٨ هەزار و ٣٢٢ توشبوو لە سەرەتای بڵاو بوونەوەی ڤایرۆسەکە تا ئەمڕۆ هەینی.
هەر بۆیە وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی رایگەیاند کە حکومەتی وڵاتەکە بیر لە قەدەغەی هاتوچۆ و کەرەنتینەی تەواوەتی دەکاتەوە لە تارانی پایتەخت و ئەگەری هەیە سبەی شەممە بڕیارەکە رابگەیەنرێت.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا