ئێوارەی ئەمڕۆ، فرۆکەکانی سوپای تورکیا چەند هێرشێکیان
بۆ سنوری ناحیەی سەنگەسەر لە بناری چیای قەندیل ئەنجامدا.
ئەمڕۆ هەینی ١٣ی تشرینی دووەم، فرۆکە جەنگیەکانی تورکیا
چەند هێرشێکی چڕیان بۆسەر سنوری ناحیەی سەنگەسەر لە بناری چیای قەندیل ئەنجامدا.
بە گوێرەی سەرچاوەکان لە کاتژمێر پێنجی ئێوارەدا چەند
هێرشێک ئەنجامدراون بۆسەر بەرزاییەکانی ناوچەکە
و دواتر دوای دوو کاتژمێر و لە کاتژمێر حەوتی ئێوارەدا فڕۆکەکان گەڕاونەتەوە بۆ
چەند بۆردومانێکی دیکە.
سەرچاوکان راشیانگەیاند، بۆردومانەکان زیانی گیانی لێ
نەکەوتۆتەوە و تەنها بووتە هۆی زیانلێکەوتنی سروشتی ناوچەکە.