هونەرمەندێکی دیاری کورد کۆچی دوایی کرد

کوردستان 13/11/2020

Alternate Text

ئەمڕۆ، بەیتۆجان، هونەرمەندی دیاری باکوری کوردستان بەهۆی نەخۆشی شێرپەنەوە کۆچی دوای کرد.

ئەمرۆ هەینی ١٣ی تشرینی دووەم، بەیتوڵا، ناسراو بە بەیتۆجان، هونەرمەندی دیاری باکوری کوردستان، لە وڵاتی سوید بەهۆی نەخۆشی شێرپەنجەوە کۆچی دوایی کرد.
بەیتۆجان لە ساڵی ١٩٥٥ لە شاری دیاربەکر هاتوەتە دنیاوە، لە ساڵی ١٩٨٠ زیندانی کراوە بۆ ماوەی شەش ساڵ و لە ساڵی ١٩٨٧ ئازاد کراوە، دواتر رووی لە ئەوروپا کردووە.
بەیتۆجان، هاوڕێی نزیکی ئەحمەد کایا بووە و چەند جارێک رایگەیاندوە کە بۆ پارە پەیدا کردن کاری هونەری ناکات، بەڵکو بەرجەستەکردنی ئازارەکانی گەلی کورد بووە

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا