دوو هونەرمەند هەواڵی جیابونەوەیان بڵاوکردەوە

هەمەرەنگ 14/11/2020

Alternate Text

بەسمە بوسیل هونەرمەندی دیاری عەرەب دوێنێ شەو هەواڵی جیابونەوەی خۆی لە هاوسەرەکەی (تامر حوسنی) هونەرمەند ‏راگەیاند. ‏
دوێنێ شەو هونەرمەند بەسمە بوسیل لە پۆستێکی ئینستەگرامیدا بڵاویکردەوە کە لە هاوسەرەکەی جیابووەتەوە.
هاوکات بەسمە لە پۆستەکەیدا داوای لە هەوادارانی کرد کە هیچ وێنەو پۆستێکی هاوسەرەکەی بۆ نەنێرن، چونکە ماوەیەکە بڕیاری ‏جیابونەوەیان داوە و ئێستا چاوەڕێی وەڵامی دادگان.‏

ئەمەش لەدوای ئەوە دێت کە هەردوو هونەرمەند بەسمە بوسیل و تامرحوسنی بۆ ماوەی ٨ ساڵە هاوسەری یەکترن و خاوەنی ‏سێ منداڵن.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا