ماوەی چەند رۆژێکە هەواڵی مردنی ئەیمەن
زەواهری سەرۆکی رێکخراوی ئەلقاعیدە بە نەخۆشی درێژخایەن بڵاوبووەتەوە.
رۆژنامەنوس (حەسەن
حەسەن) سەرۆکی بڵاوکراوەکانی رۆژنامەی (نیولاینس) لە تویتێکیدا بڵاویکردەوە،
ئەیمەن زەواهری سەرۆکی رێکخراوی ئەلقائیدە، جێگری (ئوسامە بن لاندن) مانگێک
لەمەو پێش بە هۆکاری سروشتی لەماڵەکەیدا
کۆچی دوایی کردووە، هەواڵەکەش لە هاوەڵانی نزیکیەوە پشتڕاست کراوەتەوە.
ئەیمەن زەواهری لەساڵی ٢٠١١و دوای مردنی ئوسامە بن لادن
(ئەلقائیدە)ی بەڕێوە بردوە لەگەڵ ئەوەی کە شارەزایی کەمی هەبووە لە بەڕێوەبردنی
کارەکان.