درەنگانی شەوی رابردوو لە هێرشێکی داعشدا بۆ سەر بازگەی نەقشبەندی لە ناحیەی گوڵاڵە پۆلیسێکی فیدڕاڵی شەهید بوو سێ کەسی دیکەش برینداربوون.
درەنگانی شەوی رابردوو هەینی، داعش لە سێ قۆڵەوە هێرشی کردە سەر بازگەی نەقشبەندی سەر بە ناحیەی گوڵاڵە، کە بە هاوبەشی لەلایەن پۆلیسی فیدڕاڵی و پۆلیسی گەرمیانەوە بەڕێوە دەبرێت.
لەو هێرشەی داعشدا بە چەکی قەناس، پۆلیسێکی فیدڕاڵی شەهید بوو و سێ پۆلیسی دیکەش برینداربوون کە یەکێکیان سەر بە پۆلیسی گەرمیانە.
بۆ ماوەی چەند کاتژمێرێک شەڕەکە بەردەوام بوو دواتر بریندارەکان بۆ گەرمیان گوازرانەوە.