سەرۆکی پەرلەمان کاتی کۆبوونەوەی سێ سەرۆکایەتییەکەی ئاشکراکرد

کوردستان 14/11/2020

Alternate Text

رێواز فایەق  سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند کە سبەینێ کۆبوونەوەی سێ سەرۆکایەتییەکەی هەرێم بەڕێوەدەچێت و باس لە بەشە بودجەی هەرێمی کوردستان دەکەن.

ئەمڕۆ شەممە، ١٤ی تشرینی دووەم، رێواز فایەق سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، ٣٠ پەرلەمانتار توشی ڤایرۆسی کۆرۆنابوون  بۆیە کۆبونەوەکانیان دواخراوە و هەوڵدەدەن کە بەزووترین کات کۆبونەوەی پەرلەمانی کوردستان رێکبخەن.

هاوکات ئاشکراشی کرد، سبەی بانگهێشتی کۆبوونەوەی سێ سەرۆکایەتییەکەی هەرێم کراون، تایبەت بە گفتوگۆكردن لەبارەی تێپەڕاندنی یاسای قەرزی دەرەکی لە پەرلەمانی عێراق.

سەرۆکی پەرلەمان لەبارەی کۆبوونەوەکەوە باسیلەوەکرد،  سێ سەرۆكایەتییەكەی هەرێمی كوردستان و لایەنە سیاسییەكان، لە روانگەی پەرۆشییان بۆ خەڵكی كوردستان، دەبێت ئەم بابەتە بەهەند وەربگرن و مامەڵە لەگەڵ ئەمری واقیع بكەن، پێویستە پێكەوە گفتوگۆ بكەین بۆ ئەوەی بزانین چارەسەر چییە؟ موچەخۆرێكی عیراق دوو موچە پێكەوە وەردەگرێت، بەڵام موچەخۆری هەرێم نازانێت چارەنوسی چییە.

ئەمەش لە کاتێکدایە هەفتەی رابردوو پەرلەمانی عێراق بەبێ رەزامەندی کورد پڕۆژەیاسای قەرز بۆ کورت هێنانی بودجە پەسەند کرد.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا