یاریزانی ناسراوی میسری محەمەد سەڵاح، پێش ئەنجامدانی پشکنینی دڵنیایی توشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا بەشداری لە ئاهەنگی هاوسەرگیری براکەیدا دەکات.
سەرۆکی یەکێتی تۆپی پێی میسر بڵاویکردووەتەوە، بۆ دووەمین جار پشکنین بۆ محەمەد سەڵاح ئەنجامدراوەتەوە، و پۆزەتیڤ بووە بەڵام هیچ نیشانەیەکی توشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنای تێدا دەرنەکەوتووە.
ئەمە لە کاتێکدایە چەند رۆژێک لەمەوبەر محەمەد سەڵاح و خێزانەکەی بەشداریان لە ئاهەنگی هاوسەرگیری براکەیدا کرد بێ ئەوەی ماسک بەکاربهێنن و ئەمەش کاردانەوەی لێکەوتەوە.
بەهۆی توشبوونی ئەو یاریزانە بە ڤایرۆسی کۆرۆنا شانسی بەشداریکردن لە یارییەکانی پاڵاوتنەکانی مۆندیالدا لەدەستدا کە بڕیارە لە کامیرۆن بەڕێوەبچێت.