مەسرور بارزانی: دەرفەت ماوە بۆ ڕاستکردنەوەی ئەو ستەمەی ئەنجامدرا

کوردستان 14/11/2020

Alternate Text

مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، پشکی کوردستان لە بودجەی حکومەتی فیدراڵی پاداشت نییە، بەڵکو مافێکی خۆمانە.

مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە تویتێکدا بڵاویکردووەتەوە،  پشکی کوردستان لە بودجەی حکومەتی فیدراڵی پاداشت نییە، بەڵکو مافێکی خۆمانە.

روونیشیکردووەتەوە، پەیوەندی ھەولێر و بەغدا پێویستە لە سەر بنەمای داننان بە ماف و ئەرکی ھەر لایەک بێت بە پێی دەستور.

سەرۆکی حکومەتی هەرێم جەختیلەوەشکردووەتەوە، ئەو پێشھاتە مەترسیدارە پێویستە بە زووترین کات راست بکرێتەوە. ھێشتاش دەرفەت ماوە بۆ ڕاستکردنەوەی ئەو ستەمەی ئەنجام درا.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا