پۆلیسی سلێمانی زانیاری نوێی لەبارەی شەڕەکەی نزیک مزگەوتی گەورە ئاشکراکرد

کوردستان 14/11/2020

Alternate Text

پۆلیسی سلێمانی رایدەگەیەنێت، شەوی رابردوو لەشەڕێکدا لە نزیک مزگەوتی گەورە دوو کەس برینداربوون و دوای گەیاندنیان بە نەخۆشخانە گیانیان لەدەستدا، دوو کەسیش وەک تۆمەتباری سەرەکی رووداوەکە دەستگیرکران.

سەرکەوت ئەحمەد، بەڕێوەبەری راگەیاندنی پۆلیسی سلێمانی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، شەوی رابردوو کاتژمێر ١٠:١٥ خولەک، لە نزیک مزگەوتی گەورە کێشە کەوتووەتە نێوان چەند گەنجێکەوە لە ئەنجامدا دوو کەس بە چەقۆ برینداربوون و دوای گەیاندنیان بە نەخۆشخانە گیانیان لەدەستدا.

سەبارەت بە هۆکاری رووداوەکە، ئاشکرایکردووە، لەسەر هاوارکردنی فرۆشتنی دۆ بووە.

روونیشیکردەوە، بکوژەکان ویستوویانە رابکەن، بەڵام دەستگیرکراون، هاوکات دوو کەسی دیکەش دەستگیرکراون کە هاوڕێیان بوون.

هاوکات هەر لە کۆنگرەکەدا سەرکەوت ئەحمەد، وردەکاری چەند رووداوێکی دیکەی سنووری سلێمانی ئاشکرا کرد.

 

 

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا