هەواڵی دەستگیرکردنی دوو گەنج بە ماددەی هۆشبەرەوە راگەیەندرا

کوردستان 14/11/2020

Alternate Text

 بەشی پۆلسی فریاکەوتنی هەولێر رایگەیاند توانیویانە دوو گەنج دەستگیربکەن بەماددەی هۆشبەرەوە.

ئەمڕۆ شەممە بەشی پۆلیسی فریاکەوتنی هەولێر بڵاویکردووەتەوە، توانیویانە دوو تۆماتبار بەناوەکانی (ف.م.ا.) و (م.ج.م.) لەکاتی بەکارهێنانی ماددەی هۆشبەر لە گەڕەکی ‏‏(١٢١گوڵان) دەستگیربکەن.

روونیشیکردووەتەوە، لەکاتی دەستگیرکردنیان دەستگیراوە بەسەر چەند ماددەییەکی هۆشبەرو کەلوپەلی ‏بەکارهێنانی ماددەکە.

بەشی پۆلیسی فریاکەوتنی هەولێر راشیگەیاند، پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ تۆمەتبارەکان کراوەتەوە بەپێی ماددەی (١٤)ی ماددەی ‏هۆشبەرەکان راگیراون.‏


ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا