رۆژنامەی (نیویۆرک تایمز) هەواڵی کوژرانی پیاوی دووەمی ئەلقاعیدە (ئەبو محەمەد میسری)لەناوەڕستی ئێراندا بڵاوکردەوە و ئێرانیش رەتیکردەوە.
دوێنێ هەینی رۆژنامەی نیوۆرک تایمز لە هەواڵێکدا بڵاویکردووەتەوە، گەورەپیاوی دووەمی ئەلقاعیدە(ئەبو محەمەد میسری) بەتۆمەتی هێرشکردنە سەر
باڵیۆزێکی ئەمریکی ساڵی ١٩٩٨ لە ئەفریقا، لە لایەن نوێنەری ئیسڕائیلەوە لە ئێراندا
کوژرا.
بەگوێرەی زانیارییەکانی رۆژنامەکە (عەبدوڵا ئەحمەد عەبدوڵا) کە ناسراوە بە (ئەبو محەمەد
مسری) لە شەقامێکی تاراندا لە ٧ی ئابی ٢٠٢٠ لەلایەن دوو بکوژ کە بەسەر ماتۆڕەوە
بوون کوژرا کە دەڵێن لە ساڵیادی هێرشەکەی باڵیۆزەکەی ئەمریکدا بووە.
هاوکات وەزیری دەرەوەی ئێران هەواڵەکەی (نیویۆرک تایمز)ی رەتکردەوە ئاشکرایکرد هیچ تەنزیمێکی ئەلقاعیدە لەناو ئێراندا نییە و باشتر واییە کە
هەواڵگرەکانی ئەمریکا بوەستن لە دروستکردنی سیناریۆ.
روونیشیکردەوە، ئەم تۆمەتانە دژی ئێران دەکرێت بۆ ئەوەی جەنگ دروستبکەن، بۆیە پێویست ناکات رۆژنامەنووسان هەواڵی درۆی کۆشکی سپی دژی ئێران بڵا بکەنەوە.
لەگەڵ
ئەوەی دەسەڵاتدارانی ئێران کوژرانی (ئەبو محەمەد مسریان) بڵاونەکردەوە دەنگۆهەیە
کە لە ساڵی ٢٠٠٣وە لە ئێراندا بژی.