بڕیارە ئێوارەی ئەمڕۆ مەکتەبی سیاسی یەکێتی لە شاری سلێمانی کۆببێتەوە و بابەتی سەرەکی کۆبوونەوەکەش تێپەڕاندنی پرۆژە یاسای قەرزی دەرەکییە لەپەرلەمانی عێراقەوە.
بەگوێرەی زانیارییەکانی BMC ئێوارەی ئەمڕۆ، شەممە مەکتەبی سیاسی یەکێتی بە ئامادەبوونی بافڵ تاڵەبانی و لاهور شێخ جەنگی هاوسەرۆکانی یەکێتی، و هەریەکە لە قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەت و رێواز فایەق سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان، لە شاری سلێمانی کۆدەبنەوە.
هەر بە گوێرەی زانیارییەکان، لە کۆبوونەوەکەدا تاووتوێی نوێترین پێشهاتە سیاسییەکان دەکرێت و بۆچوونی یەکێتی لەبارەی تێپەڕاندنی یاسای قەرزی دەرەکی لە پەرلەمانی عێراق و کۆبوونەوەی سێ سەرۆکایەتییەکەی هەرێم دەخرێتە روو.