کۆمپانیای فەیسبووک تایبەتمەندییەکی ناوازەی بەناوی "ڤانیش مۆد" پێشکەشی بەکارهێنەرانی کرد.
کۆمپانیای فەیسبوک بڵاویکردووەتەوە، تایبەتمەندییەکی نوێی بۆ بەکارهێنەرانی ئامادەکردووە، بە بەراورد بە تایبەتمەندییەکانی سناپچات زۆر جیاوازترە و رکابەری سناپچات دەکات، ئەویش ناردنی وێنەو ڤیدیۆی خێرا لەنێوان ئینستاگرام و فەیسبوک.
ئەمەش لەدوای ئەوەدێت کە کۆتایی مانگی ئەیلولی رابردوو پەیوەندی ئیناستاگرام بە فەیسبوک بڵاوکرایەوە.
تایبەتمەندییە نوێییەکەی فەیسبووک بەناوی "ڤانیش مۆد"ە بەمزووانە دەخرێتە بەردەست بەکارهێنەران ئەمەش یارمەتی بەکارهێنەران دەدات کە لە کاتی ناردنی هەر وێنە و ڤیدیۆو نامەیەک بەکارهێنەر یەکسەر ڤانیش مۆد هەڵدەبژێرێت و دەتوانێت شتەکانی لاببات و نەمێنێت لەدوای ئەوەی کە وەرگر نامەکەی بەدەست دەگات.
هاوکات ئەم تایبەتمەندییە لە ئێستادا بۆ هەندێک بەکارهێنەر کار دەکات، بەڵام هێشتا بە تەواوی نەخراوەتە بەردەم گشت بەکارهێنەران.