جێنشینی سعودییە دەڵێت بەدەستێکی
پۆڵاین لەوانە دەدەین کە دەیانەوێت زیان بە وڵاتەکەم بگەیەنێت.
محەمەد بن سەلمان، شازادەی ژێنشینی سعودییە رایگەیاند، ئەوانەی دەیانەوێت
زیانمان پێبگەیەنین بە دەستێکی پۆڵاین لێیان دەدەین، وتیشی کە وڵاتەکەی هەموو جۆرە
پەیوەندییەکی ئیسلام بە تیرۆرەوە رەتدەکاتەوە و لەگەڵ ئازادی بیروڕا و لێبوردەیی و سۆزدایە، هەر وەک چۆن لەئیسلامدا هاتووە نەک کوشتن و تیرۆر بەبێ هیچ
هۆکارێک.
ئەمەش لەدوای ئەوەدێت کە رێکخراوی داعش لە چەند رۆژی رابردوودا بەرپرسیارێتی
خۆی لە هێرشەکەی سعودییە راگەیاند.