نوێترین زانیاری لە بارەی دەستپێکردنەوەی دامەزراندن لە هەرێم

کوردستان 14/11/2020

Alternate Text

بەڕێوەبەری گشتیی دیوانی وەزارەتی تەندروستی ‏ ڕایگەیاند، سەرۆکایەتیی حکومەتی ھەرێمی کوردستان ڕەزامەندیی لەسەر دامەزراندنی ٥٠٠ کەس بۆ وەزارەتی تەندروستی دەربڕیوە و ئەم هەفتەیە ڕێنمایی بۆ دامەزراندنیان دەردەچێت.

د. خالس قادر، بەڕێوەبەری گشتیی دیوانی وەزارەتی تەندروستی ڕاگەیاندووە، "لە لایەن سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستانەوە فەرمانی دامەزراندن بۆ ٥٠٠ کەس دەرچووە، ئەوانیش ھەموویان پەرستاری زانکۆ و یاریدەدەری پزیشکین، ئەو ٥٠٠ کەسە لەسەر میلاکی وەزارەتی تەندروستی دادەمەزرێن."

 ناوبراو ئەوەشی  وتووە، "ئەم حەفتەیە ڕێنمایی لەبارەی دامەزراندنی ئەو ٥٠٠ کەسە دەردەچێت و بەگوێرەی ڕێنماییەکان، دەرچوویانی ئەو دوو بەشە دەتوانن فۆڕمی دامەزراندن پڕ بکەنەوە."

د. خالس قادر  ڕاشیگەیاندووە، "ئەو ٥٠٠ کەسەی دادەمەزرێن کاریگەرییان لەسەر کەرتی تەندروستی دەبێت، چونکە وەزارەتی تەندروستی پێویستی بە کادری تەندروستی و پزیشک ھەیە بۆ خزمەتکردنی ھاووڵاتییان."
ئەمەش لە کاتێکدایە لە ئێستادا هەزاران دەرچووی زانکۆی بەشە جیاوازەکان لە هەرێمدا هەن و تا ئێستا دانەمەزراون.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا